گوتێرێس: داوای رێككەوتن لەنێوان ئیسرائیل و حەماس دەرفەتێكە نابێت لەدەست بچێت

پێش 2 هەفتە جیهان

گوتێرێس: داوای رێككەوتن لەنێوان ئیسرائیل و حەماس دەرفەتێكە نابێت لەدەست بچێت
نەوا-
ئەنتۆنیۆ گوتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند،  داواكردنی رێككەوتن لەنێوان  ئیسرائیل و حەماس دەرفەتێكە نابێت لەدەست بچێت و هێرشی زەمینی بۆ سەر رەفەح جێگەی قبوڵ نییە.
ئەنتۆنیۆ گوتێرێسپێش لەگەڵ سێرجیۆ ماتارێلا سەرۆك كۆماری ئیتاڵیا كۆبۆوەو لە لێدوانێكدا تیشیكی خستەسەر شەڕی غەزەو لەوبارەیەوە رایگەیاند، پێشتر لە راگەیەنراوێكدا بانگەوازی ئاڕاستەی ئیسرائیل و حەماس كردوە بۆ رێككەوتن ئەوەی ئێستا هاتۆتە ئاراوە دەرفەتێكە نابێت لەدەست بچێت و هێرشی زەمینی بۆ سەر رەفەحیش جێگەی قبوڵ نیە.
سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان ئەوەشی خستەڕو كە هێرشی زەمینی بۆ سەر رەفەح دەرەنجامی مەترسیداری مرۆیی لێدەكەوێتەوەو ناوچەكە ناسەقامگیر دەكات.
پێشتر ئیسماعیل هەنیە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەمماس رایگەیاندبو كە ئامادەن لەگەڵ ئیسرائیل رێككەوتن بكەن بەڵام ئەو وڵاتە نیازی رێككەوتنی نییە.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group