بەغدا لەبارەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانەوە وەزارەتی كشتوكاڵ ئاگادار دەكاتەوە

پێش 2 هەفتە

بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق نوسراوی ئاڕاستەی وەزارەتی كشتوكاڵ كرد بەمەبەستی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی كوردستان.
لەوبارەیەوە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەهەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، دوای سەردانی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و ستافێكی وەزارەت بۆ لای  سەرۆك وەزیرانی عیراق لە بەغدا، سەرجەم بەراییەكان و نوسراوی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم كە پاڵپشتبوە بە هەمو رێكارێكی هونەری و زانستی و یاسایی ئاڕاستەی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق كرا، بەمەبەستی بەخێرایی كارلەسەركردنی و یەكلایكرنەوەی بابەتی وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان لە سایلۆكانی عیراق.
چەند رۆژێك لەمەوبەر شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدای كرد بەمەبەستی وەرگرتن و كڕینی گەنمی جوتیارانی هەرێم.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group