شاخەوان عەبدوڵڵا: چارەسەری كێشەكانی پەلكانە لای ئێمەیە

15/05/2024

نەوا-
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی رایگەیاند، هەنگاوی كردەیی بۆ كێشەی جوتیارانی پەلكانە گیراوەتەبەر.
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند،  لە نزیكەوە سەردانی پەلكانەم كردوە جەختم كردوەتەوە هەمو پێكهاتەكانی كەركوك و هەمو ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی كەركوك كێشەكان چارەسەر بكەن، ئەمجارە هەنگاوی كردەیی لە دەسەڵاتی یاسادانان و لە حكومەتیش بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بۆ رەتكردنەوەی بڕیارەكانی سەركردایەتی شۆڕشی سەردەمی رژێمی بەعس گیراوەتەبەر.
وتیشی: خوێندنەوەی یەكەم كراوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ئێمە وەك ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ ئەوەداین كێشەی هەمو لایەنەكان چارەسەر بكرێن، چونكە هەیە پشێوی دروستدەكات لەناوچەكە ناتوانین چارەسەری بكەین، بۆیە دوپاتی دەكەمەوە چارەسەرەكە لەدەستی ئێمەدایە وەك ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران توانای ئەوەمان هەیە چارەسەریان بكەین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group