عێراق پێشوازی لە بڕیاری هەڵگرتنی سزاكانی ئەمریكا لەسەر سووریا دەكات

10 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، پێشوازیی گەرمی وڵاتەكەی بۆ بڕیاری هەڵگرتنی سزاكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەسەر سووریا راگەیاند.
 درەنگی شەوی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە ، كۆماری عێراق پێشوازی لە راگەیاندنی نیازپاكیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكات، سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاكانی سەر كۆماری عەرەبیی سووریای برا.
 ئاماژە بەوەشكراوە، ئەم بڕیارە ببێتە هۆی پشتیوانیكردنی رەوتی سەقامگیری، كە گەلی سووریا خوازیاریەتی و كۆتاییهێنان بە ئازارە درێژخایەنەكانی بەهۆی قەیرانی مرۆیی و ئابوورییەوە.
هەروەها، وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختیش لەسەر گرنگیی هاوسۆزیی وڵاتانی كۆمكاری عەرەبی لەم قۆناخە هەستیارەدا و پەرۆشیی خۆی بۆ پتەوكردنی هاوكاریی نێوان وڵاتان دەكاتەوە، بە جۆرێك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group