نەوا-
وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، لەدوای ئاگربەستی دوو هەفتەیی نێوان ئەمریكا و ئێران هیچ كەشتییەكی نەوتی عێراق بە گەرووی هورمزدا تێنەپەڕیوە.
سەباح بەزوون بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە وەزارەتی نەوتی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ئێستا رۆژانە زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی هەرێمی كوردستانەوە رەوانەی بەندەری جەیهان دەكرێت و هەناردەكردنەكەش نەوتی كەركووك و بەسرە دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەدوای ئاگربەستی ئەمریكا و ئێرانەوە هیچ كەشتییەكی نەوتی عێراق بە گەرووی هورمزدا تێنەپەڕیوە.
سەباح بەزوون باسی لەوەشكرد، ئەو بڕە نەوتەی ئێستا لە رێگەی هەرێمی كوردستانەوە هەناردە دەكرێت، هەمووی نەوتی كەركوك نییە، بەڵكو بەشێكی نەوتی بەسرەیە كە بە تانكەر دەگوازرێتەوە بۆ كەركوك و لەوێوە هەناردە دەكرێت.