نەوا-
رێبوار كریم ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردوەتەوە، بڕیاربو پەرلەمانی عیراق خوێندنەوە بۆ مادەی 29ی یاسای كارگێڕی دارایی بكات كە بەهۆیەوە نیوەی داهاتی پارێزگاكان بۆ خەڵكی پارێزگاكان خەرج دەكرێتەوە بەهەرێمی كوردستانیشەوە، لەو هەموارەدا دەیانویست ئەو ماددەیە لابدەن.
ئاماژەشیكردوە، وەك ئەندامی لیژنەی دارایی لابردنی ئەم مادەیەی بە هەنگاوێكی خراپ زانیوە كە دەبێتە هۆی بێبەشكردنی پارێزگاكان لەبەشێك لەداهاتی خۆیان، هەربۆیە داوایكردوە كە بڕگەكە هەموار بكرێت نەوەك لاببرێت خۆشبەختانە بڕیادراوە ئەو بڕگەیە لانەبرێت بەڵكو هەموار دەكرێت بەشێوەیەك زیاتر لە خزمەتی خەڵكدا بێت.