نەوا-
جومانە غەللای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە كۆمسیۆنەكەیان ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەو وادەیەی كە بە هەماهەنگی لەنێوان كۆمسیۆن و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیراندا دیاری دەكرێت.
غەللای ئاماژەی بەوەشداوە، بەپێی یاسای هەڵبژاردن، دەبێت دەنگدەران تەنها بەكارتی بایۆمەتری لە هەڵبژاردنەكاندا دەنگ بدەن، بەڵام ئەگەر یاساكە هەموار كرایەوەو كارتی نیشتمانی پەسەند كرا، ئەوا كۆمسیۆن ئامادەیە پڕۆسەی دەنگدان بە بە كارتی نیشتمانی یەكگرتو یان بە كارتی بایۆمەتری بەڕێوەببات و ئێستا خشتەیەكی كاتیان لەوبارەیەوە ئامادەكردوە.
جومانە غەللای باسی لەوەشكردوە، كۆمسیۆن وەك تەرخانكردنی بودجە بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەكە نووسراوی بۆ وەزارەتی داراییكردوەو هەوڵەكان بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی تایبەت بە بودجەی هەڵبژاردن بەردەوامن.
جێی ئاماژەیە، چاوەڕوان دەكرێت هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لەساڵی 2027دا ئەنجامبدرێت.