بۆ سەرژمێری گشتی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا جیهانیەكان واژۆ دەكرێت

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند، گرێبەستیان لەگەڵ چوار كۆمپانیای جیهانیدا واژۆ كردوە بەمەبەستی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە عیراق.
عەبدولزوهرە ئەلهنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاندوە، دەستەی ئامارو رێكخستنی زانیارییەكانی سەر بە وەزارەتەكەیان گرێبەستی لەگەڵ چوار كۆمپانیای جیهانی تایبەتمەنددا كردوە بەمەبەستی سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان.
راشیگەیاندوە، ئەو كۆمپانیا جیهانیانە سەر بە وڵاتانی ئەمریكاو فنلەنداو كەنەداو چینن كە هەریەكێكیان سەركەوتنیان لە بواری سەرژمێریدا بەدەستهێناوە.
هندوای لەبارەی ئەركی كۆمپانیاكانەوە وتویەتی، كۆمپانیای یەكەم زیاتر لە 120 هەزار تابلێت بەمەبەستی ئەنجامدانی سەرژمێری ئەلكترۆنی دروست دەكات، هەروەها دوەمیش ناوەندێكی تایبەت بە زانیارییەكان و ژوری پرۆسەكان پێكدەهێنێت و سێیەم كۆمپانیاش ناوەندێكی پەیوەندییەكان پێكدەهێنێت و چوارەمیش ئامادەكاری دەكات بۆ جێبەجێكردنی پرۆگرامەكانی سەرژمێری گشتی ئەلكترۆنی.
ئەلهنداوی باسی لەوەشكردوە، ئەو كۆمپانیا جیهانیانە لەدوای ئەنجامدانی گریبَسەتەكەوە راستەوخۆ دەستدەكەن بەكاركردن و گەشبینن ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە مانگی تشرینی دوەمی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group