سودانی و بن سەلمان سەقامگیری هەرێمیی تاوتوێ دەكەن

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق و محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعودیە دۆخی ئەمنی ناوچەكەیان تاوتوێ كرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەداوە، محەمەد شیاع سودانی بە تەلەفۆن لەگەڵ جێنشینی سعودیە قسەی كردوەو دۆخی ئەمنی ناوچەكە و كاردانەوەی دۆخەكە لەسەر سەقامگیری هەرێمیی و نێودەوڵەتی تاوتوێ كراوە.
باسی لەوەشكردوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، هەردولا بیروڕایان لەبارەی رێگاكانی خۆبەدورگرتن لە فراوانبونی ململانێیەكان لە ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كردوەو بە گرنگیان زانی كە هەوڵی زیاتر بدرێت بەئامانجی ئەوەی رێگری بكرێت لە زیادبونی گرژییەكان لە ناوچەكەدا.
ئەوەش خراوەتەڕو، سودانی و جێنشینی سعودیە هاوڕابون لەسەرئەوەی كە گرنگە هەنگاوی پێویست بنرێت لە خراپتربونی دۆخەكەو جەختیان كردوەتەوە لەسەر گرنگی راگرتنی هێرشەكانی دژ بە گەلی فەڵەستین.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group