لەعیراق هاتوچۆی زیرەك جێبەجێ دەكرێت

پێش 1 هەفتە عێراق

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عیراق ئاشكرایكرد، بەمنزیكانە دەست دەكەن بەجێبەجێكردنی هاتوچۆی زیرەك كە ئەركەكەی لەسەر مۆبایل جێبەجێ دەكرێت.
موقەدەم محەمەد حەسون وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عیراق رایگەیاندوە، بەڕێوەبەرایەتیەكەیان چەندین پێشنیازی هەیە تا خزمەتی هاووڵاتیانی پێبكات، هەندێكیان لە ماوەیەكی نزیكی داهاتودا دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوە.
حەسون راشیگەیاندوە، دەستدەكەن بە جێبەجێكردنی هاتوچۆی زیرەك لەسەر مۆبایل كە لە رێگایەوە سەرپێچی هاتوچۆ ئاشكرا دەكات، هەروەها دەتوانرێت لە رێگایەوە ئەو پێداویستیانە بزانرێت كە هاوڵاتیەك پێویستێتی كاتێك سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتۆچۆ دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group