سەرۆكوەزیرانی عیراق پێشوازی لە ئەردۆغان دەكات

پێش 1 هەفتە عێراق

نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق لە فڕۆكەخانەی بەغدا پێشوازی لە رەجەب تەیب ئەردۆان سەرۆككۆماری توركیا كرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، لە رێورەسمێكدا لە گۆڕەپانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئامادەبونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق پێشوازی لە رەجەب تەیب ئەردۆان سەرۆككۆماری توركیا كراو لە كۆبونەوەیەكدا سەبارەت بە چەند پرسێك و پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە گفتوگۆیەكی دوو قۆڵی ئەنجام دەدەن.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە كۆبونەوە دو قۆڵیەكەی نێوان سەرۆكی توركیا و سەرۆكوەزیرانی عیراق گفتوگۆ لە بارەی دۆسیەی ئاو و ئابوری و ئەمنی، پرۆژەی رێگای گەشەپێدان و پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە دەكرێت، لە هەمان كاتدا واژۆكردنی رێككەوتنێكی چوارچێوەی ستراتیژی دولایەنە بە ئامانجی فراوانكردنی هاوبەشی لە بوارەكانی ئابوری و بازرگانی و روبەڕوبونەوەی گۆڕانكارییە هاوبەشە ژینگەیی و ناوچەییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group