لەسلێمانی گرێبەستێك بۆ بونیاتنانی باڵەخانەیەكی نوێی تەندروستی واژۆ كرا

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، بەبڕی زیاتر لە 13 ملیۆن دۆلار  گرێبەستێك بۆ دروستكردنی باڵەخانەیەكی نوێ و دابینكردنی ئامێری شوشتنی گورچیلە لەسلێمانی ئیمزا كرا.
رێكەوت حەمەڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سایتی فەرمی یەكێتی راگەیاندوە: ئەو گرێبەستە بۆ باڵەخانەی نوێ و 80 ئامێری سەردەمیانەی شوشتنی گورچیلەیە لەناوچەی قڕگە لەشاری سلێمانی و لە نزیكترین كاتدا دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
راشیگەیاندوە: ئەم هەنگاوە تاڕادەیەكی باش كێشەی كەمی ئامێرو جێگای گورچیلە شوشتن چارەسەر دەكات و هەمان گرێبەست لە هەولێرو كەركوكیش جێبەجێ دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group