پزیشكیان: رەفتارەكانی ئەمریكا شەرمهێنەرە

40 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران بڵاویكردوەتەوە، ئەمریكا بە بیانوی رێگریكردن لەئێران بۆ دەستكەوتنی چەكی ئەتۆمی شەڕی دەستپێكرد، پاشان بۆ یەكەمجار موشەكی پی ئار ئێس ئێمی بەكارهێنا، ئەوان دایكی بۆمبەكان بۆ بەكارهێنانی دیپلۆماسی لە رێگەی هەڕەشەوە بەكاردەهێنن، هیچ ناكۆكییەك لەم رەفتارەدا نییە، بەڵام ئەمە كارێكی شەرمهێنەرە، ئەوانن هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكەن.
سەرۆك كۆماری ئێران بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی جیهانی گۆڕانكاریی كەشوهەوا (كۆپ 31) سەردانی توركیای كردو لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیاو ژمارەیەك لە سەركردەكانی وڵاتانی بەشداربوی كۆنفرانسەكە كۆدەبێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group