نەوا-
محەمەد كاكەیی سەرۆكی لیژنەی ئەمنی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لەلێدوانێكدا رایگەیاندوە، كشانەوەی هێزەكانی توركیا لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوان سەرۆك وەزیرانی عیراق و لایەنی توركیادایە ئەم هەنگاوە داواكارییەكی جەماوەرییەو مێژویەكی درێژە خەڵكی پارێزگای نەینەواو سەرجەم عیراقییەكان چاوەڕوانی دەكەن.
راشیگەیاندوە، چەسپاندنی سەروەریی نیشتمانی پێویستی بە كۆتاییهێنان بە بونی هێزە بیانییەكان لەسەر خاكی عیراق هەیە، حكومەتی عیراق تواناكانی خۆی گەڕاندوەتەوە ئەوان توانیویانە روبەڕوی داعش ببنەوە لە پارێزگای نەینەوا دەریانبپەڕێنن.