نەوا-
بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەڵامی پەیامەكەی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی دایەوەو رایگەیاند، بە بۆچونی ئەوان دوای دیراسەیەكی زۆر پەیامەكە جدی نەبوە پەیام بۆ دیپلۆماسی لە رێگەی راگەیاندنەوە ناكرێت ژمارە تەلەفۆنی یەكتریان هەیە مەكتەب سیاسییەكانی هەردولا پەیوەندیان هەیە كەی لایەك بە فەرمی داوای دانیشتنی كرد دیراسەی دەكەن و وەڵام دەدەنەوە.
وتیشی: ئەو پەیامە وەك ئەوەی تێی گەیشتون بیانوییەكە بۆ هەنگاوی داهاتو كە بەنیازن بیكەن تا دوایی بڵێن ئەوە داوای دانیشتنیان كردو ئەوان نەهاتن ئەو یاریانە كۆنن و ئەو كڵاوە ناچێتە سەر كەس.
جێی ئاماژەیە دوای كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان سەرۆكی پارتی لە پەیامێكدا داوای لە یەكێتی كرد دانیشتن بكەن و كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن.