داوا لە زیانمەندانی لافاوەكەی هەولێر دەكرێت خۆیان تۆمار بكەن

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە: ئەو هاووڵاتیانەی كە بەهۆی لافاوەكەوەی شەوی حەوت لەسەر هەشتی مانگی 11ـی هەولێرەوە زەرەرو زیان بەر ماڵوموڵكیان كەوتوە خۆیان تۆمار بكەن.
ئاماژەشكراوە كە ئاگادارییەكەسان تایبەتە بەو كەسانەی تیمەكانی ناوەندی قەیرانەكان نەچونەتە ماڵیان و خەمڵاندنیان بۆ نەكردون، هەروەها ئەوانەشی لە كاتی سەردانی تیمەكاندا لە ماڵ نەبون بە هەر هۆكارێك بێت ئەوانەش دەگرێتەوە كە ئۆتۆمبێلەكانیان زەرەرو زیانیان پێگەیشتوەو بەڵگەنامەیان پێشكەش نەكردوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group