بەبۆنەی ساڵیادی بونیاتنانی سلێمانییەوە 242 نەمام لە سلێمانی روێنران

49 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتی پاركی هەواری شار بە هەماهەنگی لەگەڵ زانكۆی پۆلیتەكنیك، پەیمانگای ناشناڵ و رێكخراوی چەتری كلتوری سلێمانی، بەبۆنەی یادی 242 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانییەوە لە زۆنی 20ی پاركەكە 242 نەمام و دارو گوڵی رواند.
راشیگەیاندوە، چالاكییەكە یادەوەریی دامەزراندنی شار بەهەنگاوێكی كردەیی بۆ سەوزكردن و جوانتركردنی ژینگەی سلێمانی دەبەستێتەوەو بەردەوامی هەوڵەكانی بەڕێوەبەرایەتی پاركەكە بۆ پەرەپێدان و پاراستنی پانتاییە سەوزەكان دەردەخات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group