نه‌وا
وته‌بێژی ته‌ندروستیی سلێمانی دوپاتیده‌كاته‌وه، دۆخی شاره‌كه به‌راورد به مانگی رابردوو باشتره و له ئێستادا ته‌نها 120 توشبوی كۆرۆنا له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه، داواش له هاووڵاتیان ده‌كات له رۆژانی جه‌ژندا پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن و واز له كلتوری ماچكردن و ته‌وقه‌كردن بهێنن.
دكتۆر یاد نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی سلێمانی له لێدوانێكیدا بۆ به‌شی كوردیی ده‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه، ڕێژه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له سلێمانی له‌ماوه‌ی مانگێكدا به‌به‌راورد به پێشوتر به‌نزیكه‌ی له 45% دابه‌زیووه، له ئێستادا ته‌نها 120 توشبو له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی ماونه‌ته‌وه، كه به‌شێكی كه‌م له‌م حاڵه‌تانه باری ته‌ندروستیان ناجێگیره، ڕێژه‌ی مردنیش كه‌مبوه‌ته‌وه.
نه‌قشبه‌ندی دڵنیایی داوه، كه "ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه دۆخی بڵابونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌ره‌و هێوربوونه‌وه ڕۆیشتووه و ژماره‌ی توشبووان به‌ره‌و داكشان ده‌چێت به به‌راورد به‌مانگی رابردوو، كه به سوپاسه‌وه پابه‌ندبوونی هاووڵاتیان وایكرد ئێمه بگه‌ینه ئه‌م قۆناغه باشه‌ی ئێستا، به‌ڵام ئه‌مه به‌مانای كۆتایی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا نایه‌ت".
له‌باره‌ی ڕێنماییه‌كانی لایه‌نی ته‌ندروستی بۆ ڕۆژانی جه‌ژنی قوربان، وته‌بێژی ته‌ندروستیی سلێمانی وتی "دڵنیام هاووڵاتیان خۆیان پابه‌ندده‌بن، دڵنیابن ئه‌گه‌ر له ڕۆژانی جه‌ژندا پابه‌ندبین، دوای جه‌ژن هه‌واڵی زۆر دڵخۆشكه‌رتر ده‌بێت و ئاماره‌كان زۆر زیاتر داده‌به‌زێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شته‌كه به پێچه‌وانه‌وه بێت ده‌گه‌ڕێینه‌وه خاڵی سفر و توشی كاره‌سات ده‌بین".
یاد نه‌قشبه‌ندی ده‌شڵێت "له جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا باجێكی قورسماندا، كه یه‌كێك بوو له هۆكاره‌كانی دوباره هه‌ڵكشانی توشبوان، دڵنیام ئه‌م جه‌ژنه ئه‌و شته دوباره‌نابێته‌وه".