تڵپەی چا هۆكاری پیسبونی ژینگەیە

07/02/2024 هەمەڕەنگ

خواردنەوەی چا یەكێكە لە زۆرترین ئەو خواردنەوانەی كە لەسەر ئاستی جیهان بەكارهێنەری هەیە، هەرچەندە رێگاكانی ئامادەكردنی جیاوازن كە پەیوەندی بە كلتوری ئەو وڵاتەوە هەیە كە بەكارهێنەران ئامادەی دەكەن.
لە توێژینەوەیەكی نوێدا دەركەوتوە ساڵانە تڵپەی چا كە بە ملیۆنان كیسی چا مەزەندە دەكرێت لەناو زبڵدانەكاندا فڕێدەدرێن كە كاریگەریی لەسەر ژینگە هەیە، چونكە تڵپە چاكە هۆكارە بۆ زیادبونی غازی میسان لەناو بەرگە هەوادا كە غازەكە كاریگەریی لەسەر گۆڕانی كەشوهەوا هەیە بەشێوەیەكی راستەوخۆ.
لە توێژینەوەكەدا پزیشكێك بەناوی شیرانگانۆ مانگواندی لە زانكۆی كوینز بفاست جارێكی تر تڵپە چاكانی بەكارهێنایەوە بۆ چارەسەركردنی پیسبونی ئاو و هەندێك مادەی كیمیایی لەگەڵدا تێكەڵكردن تاكو مادەیەكی تێكەڵاوی لێدروست بو پاشان بەكاریهێنا بۆ لابردنی ئەو كانزا قورسانەی لەناو ئاوەڕۆكاندا هەن وەك كرۆم و زەرنیخ.
پزیشكەكە بۆی دەركەوت كە تڵپەی چا توانای پاككردنەوەی ئاوەڕۆی هەیەو كاریگەریی پۆزەتیڤی لەسەر ژینگە هەیە، چونكە لەدوای پرۆسەكە تڵپەكە بوە مادەیەكی بارگاویی كە بەئاسانی دەتوانرێت لەناو ئاودا دەربهێنرێت و توانای بەكارهێنانیشی هەیە لەناو باتریدا چونكە وزە هەڵدەگرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group