سییەكانی زەوی هەڕەشەی نەمانیان لەسەرە

15/02/2024 هەمەڕەنگ

نەوا-
لە نوێترین لێكۆڵینەوەدا زانایان رایانگەیاندوە، وشكەساڵی و گەرما كە بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواو هۆكارەكانی دیكەوە دروست دەبێت، هەڕەشە لە داڕمانی دارستانە باراناوییەكانی ئەمازۆن دەكات لە كیشوەری ئەمریكای باشور، توێژینەوەكە گەیشتوەتە ئەو ئەنجامەی كە رەنگە تاساڵی 2050 نزیكەی نیوەی دارستانەكان خاڵی وەرچەرخانێكی مەترسیدار تێبپەڕێنن.
توێژەران لە توێژینەوەكەدا كە لە گۆڤاری زانستی (Nature)دا بڵاوكراوەتەوە نوسیویانە: بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماو وشكەساڵی توندو دارستانبڕین و ئاگركەوتنەوە، تەنانەت لە ناوچە دورەكان یان ئەوانەی دەكەونە ناو دڵی ناوچەكە تادێت بەرەوڕوی فشارەكان دەبنەوە.
توێژەران مەزەندەیان كردوە كە لەسەدا 10 بۆ 47ی روەكی ئێستای ئەمازۆن كە بە سییەكانی زەوی ناسراوە، تاساڵی 2050 بەركەوتەی ئەم مەترسییە تێكەڵانە دەبن.

رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group