سودانی بەبۆنەی نەورۆزەوە: پێداویستی و خواستەكانی گەلەكەمان بەدیدێنین

21/03/2024 عێراق

سەرۆك وەزیرانی عیراق پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە گەلی كوردستان دەكات و رایدەگەیەنێت، هیچ جێگرەوەیەك نیە بۆ كاری پێكەوەیی لە سەرانسەری عیراقدا.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پەیامێكدا بڵاویكردۆتەوە، بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی كورد لەهەرێمی كوردستانی عیراق و هەمو گەلی عیراق دەكەین.
راشیگەیاندوە، بۆ ئەم جەژنە مێژوییە داوا لە خوادی گەورە دەكەین بە خێر و بەرەكەت و بەردەوامبونی نیعمەتەكانی و سەقامگیری بۆمان بگەڕێنێتەوە، نەورۆز جارێكی دیكە هەمو پارچەكانی وڵاتەكەمان بەسەر دەكاتەوە، رۆڵەكانی ئێمەش بەردەوامن لە كاركردن و بونیاتنان و پتەوكردنی هەنگاوەكان بۆ بەدیهێنانی خواست و ئامانجە هاوبەشەكانی گەلی عیراق، ئەمەش لە ژێر رۆشنایی بەرنامەی حكومەتدایە كە گوزارشت لە پێداویستی و خواستەكانیان دەكاتەوە.
سودانی راشیگەیاندوە، بەم بۆنەیەوە جەخت لە هێزی فرەچەشنی و بەردەوامی رۆڵەكانی گەلەكەمان دەكەینەوە هەمو هەوڵەكیش دەدەن بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و پاراستنی مافەكانیان، ئەم بۆنەیە ئەوەمان بیردەخاتەوە كە هیچ جێگرەوەیەك نیە بۆ كاركردنی پێكەوەیی و بەرزڕاگرتنی بەهاكانی هاوبەشی و یەك چارەنوسیی و ئەو داهاتوەی كە ئێمە پێكەوە دەینەخشێنین لە سەرانسەری عیراقدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group