لە ئەمریكا تۆمەتبارانی ئەشكەنجەدانی زیندانی ئەبوغرێب دادگایی دەكرێن

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
لەئەمریكا لەسەر ئەشكەنجەدانی هاوڵاتیانی عیراقی لە زیندانی ئەبوغرێب لەساڵی 2003 كۆمپانیای CACI دادگایی دەكرێت بەهۆی تێوەگلانیانەوە.
لە دانیشتنێكی دادگادا لەسەر سكاڵای سێ كەس لە ویلایەتی ڤێرجینیا كە كۆمپانیاكە لەو ساڵەدا ئەركی خزمەتگوزاری ئەمنیی لە بەندیخانەكە لە ئەستۆ بوە.
لە دانیشتنەكەدا سەڵاح ئەلئەجائیلی كە یەكێك بوە لە سكاڵاكاران باسی لە ئەشكەنجەدانی خۆی لە ئەبو غرێب كردوەو وتویەتی ماوەی 40 رۆژ لە بەندیخانەكەدا دەستگیر كراوەو هیوای خواستوە لە زیندانەكەدا بمرێت.
ئەو باسی لەوەشكردوە كە عەلاگەیەكی رەشیان كردۆتەسەری و  دوای ئەوەی بە زۆر روتیان كردوەتەوە بۆ ماوەیەكی زۆر لە ژورێكی تاكە كەسی دەستیان بەستوەتەوە.
لەبەرامبەر ئەو وتانەدا پارێزەری كۆمپانیاكە رەتیكردۆتەوە كارمەندانیان دەستیان هەبوبێت لەئەشكەنجەدانی ئەو كەسانەدا، بەڵكو ئەوانەی كە لە نزیك بەندكراوەكان دەردەكەون و دەستیان هەیە لەئەشكەنجەدانەكاندا سەربازەكانن كە زۆر لەمێژە دادگایی كراون.
لەساڵی 2003 وێنەی زیندانیانی ئەبوغرێب دزەیكردە ناو راگەیاندنەكانەوە كە سەربازانی ئەمریكا مامەڵەی نەشیاو و ئەشكەنجەی زیندانیانی دەدا، ئەمەش رای گشتی وروژاندو چەندین سكاڵا تۆمار كران.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group