ئەردۆغان: لەبەغدا گفتوگۆی چارەسەركردنی كێشەی ئاو دەكەین

پێش 2 هەفتە جیهان

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی عیراق گفتوگۆی چارەسەركردنی كێشەی ئاو دەكات.
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەشاری ئەنقەرە رایگەیاند، یەكێك لەو خاڵانەی لەگەڵ بەرپرسانی عیراق گفتوگۆی دەكات پرسی ئاو دەبێت، لەو داوكاریانەش دەكۆڵنەوە كە لەلایەن عیراقەوە پێشكەشیان دەكرێت بەتایبەت لە پرسی ئاودا.
وتیشی:  ئێمە هەوڵدەدەین چارەسەری ئەو كێشەیە بكەین و عیراقیش دەخوازێت ئەو كێشەیە لەگەڵ ئێمەدا چارەسەر بكات هەنگاوەكانیشمان بەو ئاڕاستەیەدا دەبن، هەروەها چەندین پرسی تر هەن كە پەیوەستن بە غازی سروشتی و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ توركیا بۆ ئەوەش هەوڵی چارەسەركردنی دەدەین.
ئەردۆغان ئاماژەشیكردوە، ئەگەر بگونجێت ئەوا سەردانی شاری هەولێریش دەكات بەڵام دوای كۆتاییهاتنی گفتوگۆكان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغدادا.
پێشتر ئەحمەد یەڵدز وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاندبو، ئەردۆغان لە كۆتایی ئەم مانگەدا سەردانی بەغدا دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group