بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان 28 رۆژ دەبێت

پێش 2 هەفتە

نەوا-
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق راگەیاند، ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی كوردستان 28 رۆژ دەخایەنێت.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق باسی لەوەكردوە، ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان 28 رۆژ دەخایەنێت و لە 10-5ـەوە دەستپێدەكات، 24 كاتژمێریش پێش دەستپێكی دەنگدانی تایبەت ماوەی بانگەشە كۆتایی دێت.
غەلای ئاماژەی بەوەشداوە، 24 كاتژمێر پێش دەستپێكی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت، هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی حزب و هاوپەیمانێتییە سیاسییەكان رادەگیرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group