لەبەردەم سودانی و ئەردۆغان یاداشتنامەی چوار لایەنە لە بەغدا واژۆكرا

پێش 1 هەفتە عێراق

محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا سەرپەرشتی واژۆكردنی یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنی چوار لایەنەیان كرد كە لەنێوان عیراق و توركیاو قەتەرو ئیمارات ئەنجامدرا بۆ هاوكاریكردن لە پرۆژەی رێگای گەشەپێدان
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، سودانی و ئەردۆغان لە بەغدا سەرپەرشتی واژۆكردنی یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنی چوار لایەنەیان كرد لەنێوان عیراق و توركیاو قەتەرو ئیماراتدا بەئامانجی هەماهەنگی هاوبەش سەبارەت بە (پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان)ی ستراتیژی بە ئامادەبونی ئەندامانی هەردو شاندی توركیاو عیراق.
ئاماژە بەوشكراوە كە یاداشتنامەكە لەلایەن وەزیری گواستنەوەی هەرچوار وڵاتەوە واژۆكراو وڵاتانی واژۆكار چوارچێوەی پێویست بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكەو پەرەپێدانی دادەڕێژن.
جێی ئاماژەیە پڕۆژەی رێگای گەشەپێدانی ستراتیژی بەشداری دەكات لە هاندانی گەشەی ئابوری و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هاریكاری هەرێمی و نێودەوڵەتی لەڕێی بەدیهێنانی یەكخستنی ئابوری و هەوڵدان بۆ ئابورییەكی بەردەوام لەنێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوادا، هەروەها كاردەكات بۆ زیادكردنی بازرگانی نێودەوڵەتی و ئاسانكردنی هاتوچۆ و بازرگانی و دابینكردنی رێگایەكی نوێی گواستنەوەی پێشبڕكێكارو باشتركردنی خۆشگوزەرانی ئابوری هەرێمیی لەناوچەكەدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group