سێ تۆمەتبار روبەڕوی پۆلیس دەبنەوەو دەستگیر دەكرێن

پێش 2 هەفتە

نەوا-
تۆمەتبارێك كە دو كەسی لەگەڵدابوە تەقە لەمەفرەزەی پۆلیسی ناحیەی باوەنور دەكات و بۆقەزای كەلار هەڵدێت، لەوێش روبەڕوی پۆلیس دەبێتەوەو دواتریش دەستگیر دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، تۆمەتبارێك كە فەرمانی دەستگیركردنی هەبوەو لەكاتی دەستگیركردنیدا دو كەسی دیكەی لەگەڵدا بوە رووبەڕووی پۆلیس بۆتەوەو تەقەی لە پۆلیسی ناحییەی باوەنور كردوەو بۆ قەزای كەلار هەڵاتوە، دواتر لە كەلار لە كاتی دەستگیركردنیدا تەقەی لەمەفرەزەی پۆلیس كردوەو لە ئەنجامیشدا توانرا تۆمەتباران دەستگیر بكرێن و دەست بەسەرچەك و ئۆتۆمبێلەكەیاندا بگیرێت.
باس لەوەشكراوە، لەئێستادا بەپێی مادەكانی 432 و 230 تۆمەتباران بەندكراون ولێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group