بارزانی: بۆردومانكردنی قەڵادزێ لاپەڕەیەكی رەشی دڕندەیی رژێمی پێشوی عیراقە

پێش 2 هەفتە

نەوا-
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ساڵیادی بۆردومانكردنی قەڵادزێ و زانكۆی سلێمانی پەیامێكی بڵاوكردەوە.
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردتەوە، ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ و زانكۆی سلێمانیی  و بۆردومانەكان لاپەڕەیەكی رەشی دڕندەیی و بێ باكیی رژێمی پێشوی عیراقە لەبەرانبەر گەلی كوردستان.
بارزانی باسی لەوەشكردوە، لە پەنجایەمین ساڵیادی بۆردومانی زاڵمانەی قەڵادزێ و زانكۆی سلێمانیدا سڵاو بۆ گیانی شەهیدانی ئەو كارەساتە و هەمو شەهیدانی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group