یاریزانانی ئارسیناڵ داوای دوورخستنەوەی فینگەر دەکەن

01/03/2018 وەرزش

رۆژنامەی دەلی ستاری بەریتانی رایگەیاند، بەشێک لە یاریزانانی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی سكاڵایەکیان رادەستی کارگێڕانی یانەکە کردووە و تێیدا داوای دوورخستنەوەی ئارسین ڤینگەری فەڕەنسی و راهێنەری یانەکە دەکەن کە لە ساڵی 1996ەوە ئەو پۆستەی گرتووەتە دەست.
رۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، ئەو یاریزانانە لە سکاڵاکەیاندا رێزیان لەو دەستکەوتانە گرتووە کە ڤینگەر بۆ یانەکەی دەستەبەرکردووە، بەڵام داواشیان کردووە کە ئیتر کاتی ئەوە هاتووە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە بە یەکێکی دیکە بسپێرێت.
بەپێی رۆژنامەکەش هەریەکە لە کارلۆ ئەنچێلۆتی و لویس ئێنریکی و برندان رۆجێرز پاڵێوراون بۆ بوون بە راهێنەری تۆپچیەکان.
جێی باسە یانەی ئارسیناڵ لەم وەرزەدا ماڵئاوایی لە کارلین کەپ و جامی رابیتەی ئینگلیزی کردووە و لە پلەی شەشەمی ریزبەندی پریمەرلیگیش دەبینرێت و تەنها خولی ئەوروپای بەدەستەوە ماوە تاوەکو ئەم وەرزەی پێ رزگار بکات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group