"ئەمریكا لایەن نییە لە لێكۆڵینەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكەی غەزە"

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ئەوان لایەنێك نین لە لێكۆڵینەوە لەو گۆڕە بە كۆمەڵەی لە شاری خان یونس لە غەزە دۆزرایەوە.
فیدانت باتیل وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، پەیوەندی چڕوپڕمان هەیە لەگەڵ تەلئەبیب تایبەت بە بابەتی رێوشوێنەكانی ئیسرائیل لەبارەی ئەو گۆڕە بە كۆمەڵانەی لە غەزەو پاشان لە خان یونس دۆزرانەوە كە تەرمی زیاتر لە 300 كەسی تیادا بو.
وتیشی: ئێمە هەواڵی جۆراوجۆرمان بەرگوێ دەكەوێت بەڵام داوامان لە حكومەتی ئیسرائیل كردوە زانیاری زیاترمان بداتێ، چونكە تەنها ئەوان لایەنی فەرمین تا لەسەر روداوەكە رونكردنەوەو زانیاری بدەن.
لەلایەن خۆشیەوە جۆن كیربی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا رایگەیاند، دۆزینەوەی ئەو گۆڕە بەكۆمەڵانە بۆتە جێی نیگەرانی ئەمریكاو راستەوخۆش پەیوەندیمان كردوە بە لایەنەی ئیسرائیلییەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group