قائیمقام: گڕگرتنی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان له هه‌ولێر بۆ خراپیی كوالێتیی به‌نزین ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه
28/07/2020
نه‌وا
له هه‌ولێر لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری گڕگرتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان كراوه، قائیمقامی شاره‌كه‌ش ده‌ڵێت "ده‌ركه‌وتووه به‌هۆی خراپیی كوالێتیی به‌نزینی هه‌ندێك له به‌نزینخانه‌كانه‌وه‌یه".
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا قسه‌ی كرد له‌باره‌ی هۆكاری سوتانی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان و هه‌ڵمه‌ته‌كانی لیژنه‌كانی قائیمقامییه‌ت بۆ لێپێچینه‌وه له سه‌رپێچیكاران، رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ هۆكاری گڕگرتنی ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان كردووه، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه هۆكاره‌كه‌ی خراپیی كوالێتیی به‌نزینی هه‌ندێك به‌نزینخانه‌كانی شاری هه‌ولێره، كه ده‌ستكاری ده‌كرێن و به‌پێی پێوه‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان نییه، كه دیاریی كردووه.
قائیمقامی هه‌ولێر وتیشی، له هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بۆ چاودێریكردنی به‌نزینخانه‌كانی هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن بۆ باشتركردنی كوالێتیی به‌نزین و رێگرتن له‌و حاڵه‌تانه، سه‌رپێچیكارانیش رێككاریان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر، كه بۆ له‌مه‌ودوا جگه له داخستنی به‌نزینخانه و رێككاره‌كان، لافیته‌یه‌كیش هه‌ڵده‌واسن و هۆكاری داخستنه‌كه رونده‌كه‌نه‌وه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید به‌شداربوونی هێزه‌كانی پۆلیس و زێره‌ڤانیی به نمونه هێنایه‌وه، بۆ سه‌لماندنی جدییه‌تی قائیمقامیه‌ت له ئه‌نجامدانی پشكنین و لێپرسینه‌وه له‌و به‌نزینخانانه‌ی سه‌رپێچی ده‌كه‌ن.