نه‌وا
رۆژانی جه‌ژی قوربان له پارێزگای هه‌ولێر قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ راناگه‌یه‌ندرێت و هاتوچۆكردن له‌ناوشار ئاسایی ده‌بێت.
له‌وباره‌یه‌وه هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر له‌لێدوانێكدا ده‌ڵێت "تائێستا هیچ بڕیارێكمان نییه له رۆژانی جه‌ژن قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ رابگه‌یه‌نین، ته‌نها ئه‌و شوێنه گشتییانه داده‌خرێن، كه ده‌بنه هۆكاری قه‌ره‌باڵغی و كۆبونه‌وه و به‌ریه‌ككه‌وتنی هاووڵاتیان و ئه‌وانی دیكه ئاسایی ده‌بێت وه‌ك رۆژانی پێش جه‌ژن".
وتیشی "بڕیاره‌كه وایه له‌ناو شار هیچ قه‌ده‌غه‌كردنێكی هاتوچۆ نابێت تا ره‌وشه ته‌ندروستییه‌كه ئه‌گه‌ر به ئاراسته‌یه‌كی دیكه نه‌ڕوات، ئه‌و كاته‌ش بڕیارده‌ده‌ین چۆن ده‌بێت".
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ده‌رباره‌ی نوێژی جه‌ژنیش رایگه‌یاند، به‌پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بڕیاردراوه نوێژی جه‌ژن نه‌كرێت، بۆیه به‌هه‌مانشێوه له هه‌ولێر نوێژی جه‌ژن قه‌ده‌غه ده‌بێت و چونه سه‌رقه‌برانیش رێپێدراو نییه.
هه‌روه‌ها هێمن قادر وتی "قوربانیكردن له قه‌سابخانه‌ی گشتیی هه‌ولێر ده‌بێت، وه‌ك جه‌ژنه‌كانی رابردو له رۆژانی جه‌ژندا قه‌سابخانه كراوه ده‌بێت و هاووڵاتیان ده‌توانن له‌وێ قوربانییه‌كانیان سه‌ربڕن".
ده‌رباره‌ی چونی گه‌شتیارانیش بۆ ناو شاری هه‌ولێر ده‌ڵێت "به‌پێی به‌یانی ژماره 44ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌نێوان شاره‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، كه‌واته هیچ گه‌شتیارێك بۆی نییه داخڵی ناو شاری هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش بێت، جگه له‌و حاڵه‌تانه‌ی زۆر پێویستن یان ئه‌و كه‌سانه‌ی نیشته‌جێی ناوشاری هه‌ولێرن یان مافی مانه‌وه‌ی شاری هه‌ولێریان هه‌یه ئه‌ویش له‌ڕێگای ژووره‌كانی ئۆپه‌راسیۆن هاوئاهه‌نگییان بۆ ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی داخڵی ناوشاری هه‌ولێربن".