نه‌وا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه و سبه‌ی سێشه‌ممه خۆڵبارین ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و ئاسمانیش نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، به‌هۆی كاریگه‌ری لاوازی به‌رزه پاڵپه‌ستۆی توركیا و نزمه پاڵه‌په‌ستۆی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی ، له پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك، ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت و له هه‌ندێك شوێن ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵ هه‌یه .
له كه‌ركوكیش به‌هه‌مان شێوه ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت و له كاتی جیاجیا تۆز خۆڵ بونی ده‌بێت.