داوای ناوی چواری كارمەندانی دەزگا ئەمنیەكانی هەرێم دەكات

پێش 4 هەفتە

نەوا-
دوای ئەوەی هەفتەی رابردو حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆدی دەزگا ئەمنییەكانی نارد بۆ حكومەتی عیراق، بەڵام تا ئێستاش موچەكانیانی نەناردوە، چونكە جگە  لە كۆدەكان حكومەتی عیراق داوای پەنجە مۆرەكانیشیان لێدەكات.
جەبار یاوەر ئەمینداری پێشوی وەزارەتی پێشمەرگە، بە (دەنگی ئەمەریكا)ی راگەیاند، دوای ناردنی كۆدی هێزەكانی پێشمەرگە و پۆبیس و ئاسایش، حكومەتی عیراق داوای پەنجە مۆرەكانشیان دەكات بە بیانووی بەراورد كردنی ‌وەو پەنجە مۆرانە لەگەل دامودەزگا عیراقییەكانی وەكو ڕەگەزنامە كە  تۆماركراون، گوایە عیراق گومانی هەیە  لە دامودەزگا سەربازییەكانی هەرێمی كوردستان كە خەڵكانی ئێرانی و سوری و توركی تێیاندا هەبێت.
ئەوەشی خستەڕو، حكومەتی هەرێم دەڵێت بۆچی وەزارەتی دارایی عێراق بە كۆد نەمبەر مامەڵە لەگەڵ دامودەزگا ئەمنییەكانی خۆی دەكات، بەڵام داوای ناوی چواری كارمەندانی دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات.
جەبار یاوەر باسی لەوەشكرد، كارمەندانی دامودەزگا ئەمنییەكانی عیراق ناوی تەواو و دۆسیەی تایبەتیان لە دامودەزگاكانی خۆیان هەیە، بەڵام بۆ وەرگرتنی موچەكانیان بەكۆد نەمبەر مامەڵە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group