هاتوچۆی گەشتیاریی و بازرگانی لە دەروازەی باشماخ بەردەوامە
3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
ئەمڕۆ یەكشەممە، بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ سەرجەم هاووڵاتیان و گەشتیاران و شۆفێر و بازرگانانی ئاگاداردەكاتەوە كە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ كراوەیە بۆ هاتوچۆی گەشتیاریی و بازرگانی.
باسی لەوەشكرد، سەرجەم ئەو هەواڵانەی كە لە كۆمەڵێك پەیجی سێبەر و دور لە ئەتەكێتی رۆژنامەوانی بەدرۆ دەخەنەوە و كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و بنكەكانی شەو و رۆژ لە خزمەتی هاووڵاتیان و گەشتیاراندان.
لە ئاگەداریەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، هەموولایەك ئاگاداردەكەینەوە هەركەناڵ و پەیجێك هەواڵی نادروست و ناڕاست بڵاوبكاتەوە رێكاری یاسایی لەگەڵدا دەگرینە بەر و روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.