بارانبارین دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسیی هەرێم ئاشكرایكرد، شەپۆلێكی بارانبارین روو لە هەرێم دەكات و سەرەتاش كاریگەرییەكەی لە سنوری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ دەست پێدەكات.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینیی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوی كەشوهەوا بڵاوكردەوە و بە گوێرەی پێشبینییەكانیش لە ئەمڕۆوە بارانبارین دەستپێدەكات.
روونیشكراوەتوە، پلەكانی گەرما بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ یەك بۆ سێ پلە نزمدەبنەوە.
لەبارەی كەشی سبەینێ دووشەممە كەشناسی رایگەیاند، نمەباران لە سەنتەری شارەكان دەبارێت و پلەكانی گەرماش بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ نزمتردەبنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group