لە سلێمانی سێ كەیسی هەوكردنی پەردەی مێشك تۆماركراون

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، سێ حاڵەتی تووشبوون بە هەوكردنی پەردەی مێشك لە سنوورەكەدا تۆماركراون و دۆخیان جێگیرە.
د. هێرش سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، سێ حاڵەتی تووشبوون بە هەوكردنی پەردەی مێشك تۆماركراون و سەرجەمیان منداڵن، بەڵام تەندروستییان جێگیرە و هیچ مەترسییەكیان لەسەر نییە.
لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە، جێگری بەرێوبەری تەندروستی سلێمانی ئاشكرایكر، نەخۆشیەكە بڵاونەبووەتەوە،وتیشی، نەخۆشییەكە زیاتر لە منداڵاندا هەیە و ئەگەر بەزوویی دەستنیشانبكرێت و چارەسەر وەربگرێت، هیچ مەترسییەك لەسەر ژیانی نابێت.
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، نەخۆشییەكە بە دوو شێوە تۆماردەكرێت، یەكێكیان لە رێگەی ڤایرۆسەوەیە كە ئاساییە تۆماربكرێت، جۆرەكەی دیكەیان بەكتریاییە و مەترسی هەیە كە خۆشبەختانە تا ئێستا لەو جۆرەیان هیچ حاڵەتێك نییە.
ئەمە لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە، عەبدولحوسێن عەزیز مووسەوی وەزیری تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە چوار هەزار و 358 تووشبووی هەوکردنی پەردەی مێشک لە عێراقدا تۆمارکراون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group