نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق داتایه‌كی نوێی حاڵه‌ته‌كانی توشبون و گیانله‌ده‌ستدانی به ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه، كه كۆی گشتی توشبوه‌كان 500 كه‌سی تێپه‌ڕاندوه.
نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق داتاكانی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی بهوهكردوه، كه 48 حاڵه‌تی نوێ تۆماركراوه.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، كه كۆی گشتی توشبوان 506 كه‌سن و ئه‌وانه‌شی گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتوه‌ته 42 كه‌س، به‌ڵام 131 كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه.