نه‌وا
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ له رێی په‌یوه‌ندی ڤیدیۆییه‌وه، قسه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوبه‌رانی پۆلیسی پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك كرد و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هه‌وڵ و ماندوبونی هێزه‌كانی ناوخۆ و پۆلیس ده‌ربڕی.
له سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، مه‌سرور بارزانی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئاسۆ شێخ ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی كرد و وتی: "ئێوه بونه‌ته سیمبوڵی قاره‌مانێتی و ئه‌و كاره‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن بۆ پاراستنی ژیانی خه‌ڵك، جێی شانازی هه‌مومانه و ئێوه جێی شانازین و سه‌ربه‌رزم پێتانه‌وه و ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م و هیوادارم به‌رده‌وام بن له‌م ئه‌ركه پیرۆزه بۆ پاراستنی ژیانی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی له‌گه‌ڵ دلێر نه‌جاڕ به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر كرد و سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌موومان هاوكار بین ده‌توانین ره‌وشه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ین، ره‌نگه به دانانی پرسه‌یه‌ك یان به گردبوونه‌وه‌یه‌ك، كه كه‌سانی نابه‌رپرسیار بیكه‌ن، خه‌ڵكێكی زۆر توش بن، ده‌مه‌وێت به هاووڵاتیان بڵێم، ئه‌و جۆره كه‌سانه ته‌نیا ئازاری خۆیان ناده‌ن، به‌ڵكو ئازاری هه‌مو خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ن.
له میانی په‌یامه‌كه‌یدا بۆ تاریق ئه‌حمه‌د به‌ڕێوبه‌ری گشتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له پاراستنی كه‌مپی ئاواره و په‌نابه‌رانی سنوری پارێزگای دهۆك كرد و وتی: "چۆن خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌پارێزن، زیاتر ئه‌و هه‌ڤاڵ و خه‌ڵكه‌ی دیكه‌ش بپارێزن، چونكه ئه‌وان میوانی ئێمه‌ن و ئامانه‌تن لای ئێمه".
له كۆتایی په‌یوه‌ندییه‌كه‌شیدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوایكرد، هێزه‌كانی ناوخۆ زیاتر ئاگاداری ره‌وشی ته‌ندروستیان بن و خۆیان بپارێزن.