نه‌وا
ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى ئیسپانیا بڵاویانكرده‌وه، لویس ئێنریكى راهێنه‌رى پێشووى به‌رشه‌لۆنه نزیكبۆته‌وه له‌وه‌ى ببێته راهێنه‌رى نوێى هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا.
رۆژنامه‌ى ماركاى ئیسپانى بڵاویكردووه‌ته‌وه: لویس روبیالیس سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى ئیسپانیا، ئینریكى ته‌مه‌ن 48 ساڵى دیارى كردووه بۆئه‌وه‌ى بێته جێگره‌وه‌ى یۆلن لوبتیگى راهێنه‌رى پێشووى هه‌ڵبژارده‌كه.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مڕۆ یه‌كێتیه‌كه له پرێس كۆنفرانسێكدا گۆڕانكاریه‌كانى هه‌ڵبژارده‌كه‌یان ئاشكرا بكات، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى فیرناندۆ هیێرۆ، كه له شوێنى لۆبتیگى له مۆندیالدا دانرابو، وازى له‌كارى راهێنه‌رایه‌تى هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا هێنا.
چه‌ند رۆژێك پێش ده‌ستپێكردنى جامى جیهانى 2018 له‌روسیا، ئاشكرابوو كه یۆلن لوبتیگى راهێنه‌رى ئیسپانیا بۆندى له‌گه‌ڵ یانه‌ى ریاڵ مه‌دریدى هه‌مان وڵات واژۆكردووه‌و به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌و وڵاته له پۆسته‌كه‌ى لایبرد و فیرناندۆ هیێرۆى له شوێنى دانا.