نه‌وا
ئه‌لێكسانده‌ر سیڤرین سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌وروپا "یوفا" ده‌ڵێت "سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژارده‌كانى ئه‌وروپا له مۆندیالى روسیا، سوپرایز نییه‌و به‌لامه‌وه سه‌یر نییه".
سیڤرین باسى له‌وه‌شكردوه، ئێستا تۆپى پێ له ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كى جیاواز رێكخراوتره و ژێرخانێكى گه‌وره‌ى هه‌یه، هه‌روه‌ها كه‌سانى پسپۆڕ و ته‌كنیكى گه‌وره‌ى هه‌یه، به‌رده‌وام به‌شێوه‌یه‌كى جیاواز كار ده‌كه‌ن و ساڵ له‌دواى ساڵ جیاوازیه‌كان زیاتر ده‌بێت.
سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌وروپا روونیشیكردووه‌ته‌وه: له‌كۆى 13 هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌وروپی له مۆندیالدا، 10یان سه‌رده‌كه‌ون و دواتر له‌كۆى 8 هه‌ڵبژارده 6یان سه‌رده‌كه‌ون، هه‌روه‌ها له‌كۆى 4 هه‌ڵبژارده بۆ چوارگۆشه‌ى زێڕین 4یان سه‌ركه‌وتوون، ئه‌وه‌ش جێى سه‌رسوڕمان نییه، ده‌شڵێت "ئێستا هه‌ست به‌ئارامى ده‌كه‌م، چونكه یه‌كێك له هه‌ڵبژارده‌كانمان جامه‌كه به‌ده‌ستده‌هێنێت".
ده‌شڵێت "فه‌ره‌نسا هه‌ڵبژارده‌یه‌كى مۆدێرنى زۆرباشه و به‌لجیكا و كرواتیا تیمێكى باش و به‌هره‌مه‌ندى زۆر باشیان هه‌یه، هه‌روه‌ها ئینگلته‌را ئێستا زۆر باشتره له چه‌ند ده‌یه‌ى رابردو". هه‌روه‌ها ستایشى روسیاشى كرد بۆ میوانداریكردنى مۆندیال و ده‌ڵێت "زۆرباشه و هیچ كێشه‌یه‌كى گه‌وره روینه‌داوه".
سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیای "ڤار"یش ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه "پێشكه‌وتن بێت یان دواكه‌وتن" هیچ رێگایه‌ك نییه بۆ په‌شیمانبونه‌وه لێى.