فیفا بڕیارێك سەبارەت بە شۆخەكانی مۆندیال دەدات

14/07/2018 هەمەڕەنگ

نەوا

یەكێتیی تۆپی پێی جیهان "فیفا" داوای لە كەناڵە تەلەفزیۆنییەكان كردوە ئەوەندە زومی كامێراكان نەخەنەسەر كچە شۆخە هاندەرەكانی نێو مۆندیال، ئەگەرنا رێوشوێنی پێویست بەرانبەریان دەگیرێتەبەر.


رۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە، بەرپرسانی فیفا داوایەكیان ئاراستەی ئەو كەناڵانە كردوە، كە تایبەتن بەگواستنەوەی یارییەكانی تۆپی پێ و تێیدا داواكراوە، ئەوەندە زومی كامێراكان نەخەنەسەر كچە شۆخە هاندەرەكان و لەبری ئەوە پێویستە بینەر زیاتر ئاگاداری روداوەكانی ناو یاریگا بێت.


فیدریكۆ ئادیشی یەكێك لە بەرپرسەكانی لەفیفا بە رۆژنامەكەی وتوە "كەناڵەكان بەتایبەتی كەناڵە روسییەكان لەجامی جیهانی 2018دا زومی كامێراكانیان زۆر دەخەنەسەر كچە شۆخە هاندەرەكان و ئەو حاڵەتەش زۆر ئاشكرابوو، بۆیە فیفا سورە لەسەر نەهێشتنی ئەو دیاردە نێگەتیڤانە".


بەرپرسەكەی فیفا رونیشیكردۆتەوە، رێوشوێن بەرانبەر هەر كەناڵێك دەگرنەبەر، كە ئەو كارە هەڵانە ئەنجام دەدات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group