بۆ یەكەمجار..بەلجیكا برۆنزی مۆندیالی بەدەستهێنا

14/07/2018 وەرزش

نەوا


پاش بردنەوەی بە 2 گۆڵی بێوەڵام لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، هەڵبژاردەی بەلجیكا بوە خاوەنی پلەی سێیەمی مۆندیالی 2018ی روسیا.
ئێوارەی شەممە 14-7-2018 لە نێو یاریگای كریستۆڤسكی لە شاری سانت پترسبۆرگی روسیا، یاری دیاریكردنی پلەكانی سێیەم و چوارەم بەڕێوەچو. لە سەرەتای یارییەكەدا تۆماس مونیێر لە خولەكی 4دا بە تۆماركردنی گۆڵێك، هەڵبژاردەی بەلجیكای پێشخست. پاشان لە خولەكی 82ی یارییەكەدا ئیدین هازارد گۆڵی دووەم و سەركەوتنی بۆ بەلجیكییەكان تۆماركرد و هەر بەو ئەنجامەش یارییەكە كۆتاییهات و بەلجیكا سێیەم و ئینگلتەراش چوارەم بوو.


پێشتر باشترین ئەنجام بەلجیكا بەدەستیهێنابێت لە مۆندیالدا، ساڵی 1986 بوو كاتێك لە مەكسیك پلەی چوارەمی پاڵەوانێتییەكەی بردبۆوە.
لە یارییەكەشدا ئیدین هازار بە باشترین یاریزان دیاریكرا و لە پاش تەواوبونی روبەڕوبونەوەكەش، یاریزانانی بەلجیكا میدالی برۆنزیان لە مل كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group