"هەژماركردنەوەی دەنگەكان، بۆ بێدەنگ كردنی خەڵك و لایەنە ناڕازییەكانە"

15/07/2018 عێراق

نەوا – سالم سەلیم

ئەندامێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، "پرۆسەی هەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكانی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری ئەنجومەنی نوێنەران، ئامانجی خۆی نەپێكاوە".
ئەمین بەكر ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی گۆڕان بۆ نەوا دوپاتیكردەوە "دادوەرانی راسپێردراو لەپرۆسەی هەژماری دەستی دەنگەكان، لە ژێر كاریگەری سیاسیدان و كارەكانیان پێچەوانەی بڕیارەكانی كۆمسیۆن و دادگای باڵای فیدراڵی عیراقەو، هەوڵێكە بۆ دروستكردنی كەشێك بۆ هێنانەوەی پاساو،  بۆ ئەو ساختەكارییەی لەو پرۆسەیدا كراوە".
راشیگەیاند، پرۆسەی هەژماركردنی دەستی دەنگەكان، شەفاف نییەو هەژماركردنەوە بۆ سەرجەم ئەو سندوقانە نەكراوە، كە تانەو سكاڵایان لەسەرە، وتیشی" ئەو پرۆسەیە تەنها بۆ بێدەنگ كردنی خەڵك و لایەنە ناڕەزاییەكانە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group