نه‌وا
كۆمه‌ڵه‌ى به‌رگریكردن له ئازادى رۆژنامه‌نوسى ده‌ڵێت "بڕینى هێڵه‌كانى ئینته‌رنێت پێشێلكردنى ده‌ستوره و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر كارى رۆژنامه‌نوسان دروست ده‌كات و 100 ده‌زگاى راگه‌یاندنى له‌كارخستوه".
كۆمه‌ڵه‌ى به‌رگریكردن له‌ئازادى رۆژنامه‌نوسى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، بڕینى هێڵه‌كانى ئینته‌رنێت به‌ته‌واوه‌تى له عیراق، ده‌یان رۆژنامه‌و پێگه‌و ئاژانسى هه‌واڵى له‌كارخستوه.
كۆمه‌ڵه‌كه جه‌ختده‌كاته‌وه، بڕینى ئینته‌رنێت مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌ى له‌سه‌ر كارى سه‌دان رۆژنامه‌نوس دروستكرد، كه له‌ده‌زگاكانى راگه‌یاندندا كارده‌كه‌ن و بۆته‌هۆى رێگه‌گرتن له‌ده‌ستاوده‌ستكردنى زانیاریه‌كان، بۆیه ئه‌و كاره پێشێلكردنى ماده‌ى 38ى ده‌ستوره، كه ئازادى رۆژنامه‌نوسى و بڵاوكراوه‌كانى به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه پاراستوه.
ئه‌وه‌ش رونكرتاوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه‌ى به‌رگریكردن له ئازادى رۆژنامه‌نوسى گومانى له بیانوه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق هه‌بوو بۆ بوونى كێشه له هێڵه‌كان ئه‌وا به مافى خۆى ده‌زانێت دواى گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ده‌زگا راگه‌یاندنه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، رێوشوێنى یاسایى به‌رانبه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیران بگرێته‌به‌ر.