لێكۆڵینەوە لەسەر هاواركردن و خۆخستنەكانی نەیمار دەكرێت

16/07/2018 وەرزش

نەوا


زانایانی زانكۆی ساسیكس ئاشكرایانكرد، بەپێی لێكۆڵینەوەكانیان ئەو هاوار و نمایشەی نەیمار داسیلڤای بەڕازیلی لەیاریگاكاندا دەیكات، ستراتیژێكی كاریگەرە كە مرۆڤە سەرەتاییەكان بۆ مانەوە بەكاریانهێناوە.
لەوبارەیەوە جۆردان راین زانای بواری دەروونی لە زانكۆی ساسیكس ئاماژەی بەوەداوە، نمایشێكی جوانی نەیمار داسیلڤای بەڕازیلی و مباپێی فەرەنسییان بینیوە لەناو یاریگاكانی جامی جیهانیدا، ئەو دوو یاریزانە زیادەڕەوی زۆریان لە نواندن و توشبوون بە ئازار كرد و خۆیان دا بەزەویدا.


دەشڵێت "هاواركردنی ساختە لەدەرەوەی یاریگا بێت یان ناو یاریگا ستراتیژێكی كاریگەرەو بنچینەیەكی گەشەسەندنی هەیە، ئەوە پیشان دەدات كە قسەكردن چۆن گەشەی سەندوە.
بەپێی لێكۆڵینەوەكە، مرۆڤەكان بەشێوەیەكی رۆتینی زیادەڕەوی دەكەن، ئەوەش لە رێگەی شێوازی ئەو دەنگانەی دەریدەكەن یان هاوار دەكەن كە پەنجەرەیەكی راستگۆیە بۆ حاڵەتی ناوەوەی كەسەكە، هەروەها میكانیزمێكی كۆمەڵایەتییە بۆ كاریگەری خستنەسەر كەسانی تر. 


لێكۆڵینەوەكە كە لەگۆڤاری "زانستی دەنگە زیندووەكان" بڵاوكراوەتەوە، لەسەر چەندین كەس كراوەو بەپێی لێكۆڵینەوەكەش 3 ئاست دەنگ دەركردن لەكاتی بوونی ئازاردا هەیە، گوێگران بەپێی هەر وشەیەك كە كەسی ئازاردراو دەریدەكات، دەنگەكانیان هەڵسەنگاندوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group