حكومەتی عیراق 100 ملیۆن دیناری بەسەر هەندێك هاووڵاتی هەرێمدا دابەشكرد

16/07/2018

نەوا

ناسیح مەلا حەسەن قائیمقامی قەزای دەربەندیخان رایگەیاند، 43 خاوەن ئاژەڵی سێ ناوچەی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عیراقەوە قەرەبوكراونەتەوە.
ناسیح مەلا حەسەن لەبارەی ئەو قەرەبویەی حكومەتی عیراق بۆ خاوەن ئاژەڵە مرداربوەكانی بومەلەرزەكەی ساڵی رابردو بڕیاری لێدابو، بۆ رادیۆ نەوا وتی "ئەو جوتیارانەی مەڕومەڵاتیان بەخێودەكردو بەهۆی بومەلەرزە بەهێزەكەی ساڵی رابردوەوە مرداربونەوە، لەلایەن حكومەتی عیراقەوە قەرەبوكرانەوە..بڕی قەرەبوەكەش نزیكەی 100 ملیۆن دینار بوە و بەسەر 43 كەس لە زیانلێكەوتوانی ناوچەكانی گەرمیان و قەرەداغ و دەربەندیخاندا دابەشكراوە".
ئەوەشی راگەیاند، هیچ زیانلێكەوتویەك نەماوە قەرەبوەكە وەرنەگرێت.
مانگی 11ی ساڵی رابردو بومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 7.3 پلەی سەر پێوانەی رێختەر رۆژهەڵاتی كوردستان و بەشێك لە هەرێمی كوردستانی هەژاند و جگە لە زیانی مادی، زیانی گیانی زۆریشی لێكەوتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group