"كردنەوەی نەخۆشخانەی بریندارانی كیمیاباران، ئازارو نەهامەتیەكان كەمدەكاتەوە"

16/07/2018

نەوا – سالم سەلیم  

سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە كردنەوەی نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەری بریندارانی كیمیاباران لە هەڵەبجە بەپێویستیەكی هەنوكەیی دەزانێت و دەشڵێت "دەستی دەستیكردن لە كردنەوەی ئەو نەخۆشخانەیە، خەمساردی حكومەتە لە بەرامبەر بەركەوتووانی چەكی كیمیایی".
لوقمان عەبدولقادر سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بۆ رادیۆی نەوا وتی "كردنەوەی نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەری بەركەوتوانی كیمیاباران بۆ برینداران لە ماڵەكانیان گرنگترەو دەبێتە هۆكاری كەمكردنەوەی ئازارەكانیان و دواخستنی كردنەوەشی، ئاماژەیە بۆ خەمساردی حكومەت لە ئاستیان".
راشیگەیاند، چاوەڕوانن ئەو نەخۆشخانەیە بسپێردرێت بە تیمێكی تایبەتی پسپۆڕو شارەزا، لە بورای چارەسەری برینی بەركەوتوانی چەكی كیمیاوی و دەبێت كەسانێك بن بەجدی بەدەم كەموكوڕی و ئازاری بریندارانی كیمیابارانەوە بچن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group