لەهەولێر كۆبونەوەی هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بەرێوەچوو

16/07/2018

نەوا

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، رۆژی 16-7-2018 بەسەرپەرشتی كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت و بەئامادەبونی فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی و ژمارەیەك لە ئەفسەرانی پلە باڵای وەزارەت و نوێنەرانی وڵاتانی هاوپەیمان، كۆبونەوەی دەوری هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لەهەولێر بەرێوەچوو.
لەوكۆبونەوەیە باس لەجموجوڵەكانی پاشماوەی چەكدارانی داعش كرا كە ماوەیەكە لەچەند ناوچەك بەدیدەكرێت، هەروەها تیشكخرایە سەر ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانان و هێزەكانی پێشمەرگە كە دژی ئەو چەكدارانە لەنزیك ناوچەكانی مەخمور دەستی پێكردوە، لەو بارەیەوە بەرپرسانی هاوپەیمانان رونكردنەوەی پێویستیان خستەروو.
لەلایەن كەریم سنجاری وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت داوا لەهاوپەیمانان كرا هاوكاری و پاڵپشتی زیاتری هێزەكانی پێشمەرگە بكەن بۆ روبەروبونەوەی ئەو چەكدارانە و رێگاگرتن لەفرەوانبونی چالاكیەكانیان.
لەبەشێكی تری كۆبونەوەكە باس لەنارەزاییەكانی خەڵكی عیراق لەچەند پارێزگایەك كرا و هۆشداریشیاندا لە ئەگەری زیادكردنی چالاكیەكانی داعش بەهۆی ئاڵۆزبونی بارودۆخەكەو دورستبونی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە.
دواتر راپۆرتەكانی ژوری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و هەواَلگری خرایەروو و باس لەروداوەكانی چەند رۆژی رابردوكرا، هەرلەو كۆبونەوەیە جەخت لەسەر گرنگی خولەكانی مەشق و راهێنان كرایەوە بۆ زیاتر راهێنان و پتەوكردنی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، لەو بارەیەوە وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت پشتگیری خۆی بۆ هاوپەیمانان دەربڕی لەپێناو بەردەوامیدان بەمەشق و راهێنان بە هێزەكانی پێشمەرگە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group