نەوا-
خەبات ئەسعەد راوێژكاری كاروباری ئاوەدانكردنەوەی پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت رایگەیاند، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێبون و شارەوانیەكانی عیراق رەزامەندیی لەسەر نۆژەنكردنەوە و چاككردنەوەی رێگەی نێوان كەركوك-چەمچەماڵ دەربڕیوە.
40 ملیار دینار بۆ نۆژەنكردنەوە و چاككردنەوەی رێگاكە تەرخانكراوە، رێگەكە دوسایدەو ئەگەر پێویست بكات لە داهاتودا رێگاكە فراوان دەكرێت.
خەبات ئەسعەد دەڵێت، نۆژەن و چاككردنەوەكە لەبەردەم كۆلیژی قەڵەم دەستپێدەكات تاوەكو بانی مەقان، بڕیارە بەم نزیكانەش تەندەرینی بۆ بكرێت تاوەكو بدرێتە بەڵێندەر.