حه‌یده‌ر عه‌بادی: له‌باره‌ی پرسی دراو له‌ پاڵ توركیا داین

14/08/2018 عێراق

نه‌وا

دوا به‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی دوقۆڵی نێوان حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا پرێس كۆنفرانسێكیان ئه‌نجامدا.
حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ میانی پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا وتی :"له‌باره‌ی پرسی دراو له‌ پاڵ توركیا داین، بۆ هه‌ر رێكارێك كه‌ توركیا بیگرێته‌ به‌ر، ئاماده‌ین پشتیوانی لێ بكه‌ین".
سه‌باره‌ت به‌ پرسی ئاسایشی سنور حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، وتی: "له‌باره‌ی ئاسایشی سنوه‌كانه‌وه‌ هاوڕاین، نامانه‌وێت هیچ رێكخراوێك له‌سه‌ر خاكی عێراق جێی خۆی خۆش بكات و له‌ دژی ئه‌وه‌ین".  
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وتی: "چاره‌نوسی توركیا و عێراق وه‌ك یه‌كه‌، ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی و سه‌قامگیریی عێراق، ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی و سه‌قامگیریی توركیایه‌" و راشیگه‌یاند، بۆ سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق، ئه‌وه‌ی بكه‌وێته‌ سه‌ر شانی توركیا، ئه‌نجامی ده‌ده‌ین". 
سه‌رۆك كۆماری توركیا وتی: "ده‌روازه‌ی سنوری دووه‌م بۆ عێراق و وڵاته‌كه‌مان سوودی ده‌بێت. پێموایه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌نگاوی پێویست ده‌نێین".



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group